٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٢٤
مۆقتەدا سەدر لایەنگرەکانی بانگهێشت بۆ خۆپێشاندان

" مۆقتەدا سەدر" ڕێبەری باڵی سەدری عێراق شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لایەنگرەکانی بانگهێشت بۆ خۆپێشاندان لە دژی دۆخی بەردەم ئەو وڵاتە.

(ABNA24.com) " مۆقتەدا سەدر" ڕێبەری باڵی سەدری عێراق شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لایەنگرەکانی بانگهێشت بۆ خۆپێشاندان لە دژی دۆخی بەردەم ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " موقتەدا سەدر" بە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کار و کردەی دەوڵەتی عێراق لەمەڕ گەیاندنی خزمەتگوزاری وبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وبەرەوپێش بردنی چاکسازی گشتیی لە وڵات لایەنگرەکانی بۆ خۆپێشاندان بانگهێشت ولە دەوڵەت داوای کرد کە تەگبیری پێویست بۆ پاسەوانی لە خۆپێشاندەران دابین بکات. چاوەڕوانی دەکرێ کە بەم بەیاننامەیە لایەنگرانی سەدر هەروەکوو هاوینی ٢٠١٦ شەپولی تازە لە ناڕەزایەتیەکان دەسپێبکەن. ئەم بەیاننامەیە لە حاڵێکدا دەرکراوە کە بڕیارە پەرلەمانی عێراق بە کابینەی ناتەواوی "عادڵ عەبدولمەهدی " سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەنگی متمانە بدات .



/129